ڕێژنه میدیا
له‌جیهاندا په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ڕه‌نگه باوترین و بلاَوترین په‌یوه‌ندی بێت ، بۆ پته‌وكردن و مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز پێویسته ڕه‌چاوی كۆمه‌ڵێك خاڵ بكه‌ن ، تا یارمه‌تی درێژبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان بێت ، چونكه زۆرجار كێشه‌یه‌كی بچووك ده‌بێته هۆی جیابوونه‌وه‌یان .
*هه‌میشه خهونێكتان له مێشكدابێت كه پێكه‌وه بیهێننه‌دی
* له كاتی شه‌ركردن به‌شێك له هه‌ڵه‌كه بگره ئه‌ستۆ
*هه‌وڵبده كه‌مترین كات رای خۆت بسپێنیت، كاتێك ده‌ته‌وێت پێشنیارێك بكه‌یت، هه‌میشه سێ هه‌ڵبژاردنی به‌رێ بۆ ئه‌وه‌ی له ناویاندا دانه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرێت، به‌م شێوه‌یه رای هه‌ردوكتان په‌سه‌ند ده‌بێت.
*هه‌ندێك كات به ته‌نیا به‌سه‌ر به‌رن، پێویست ده‌كات مانگی چه‌ند رۆژێك له‌یه‌كتر دوربكه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیری یه‌كتر بكه‌ن.
*له‌باوه‌شكردنی یه‌كتر تاكه زمانی خۆشه‌ویستییه كه هیچ وشه‌یه‌ك به‌كارناهێنرێت، له لایه‌نی زانستیه‌وه باوه‌شكردن ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ریژه‌ی هۆڕمۆنی ئۆكسیتۆسین، كه به هۆڕمۆنی خۆشه‌ویستی ناسراوه.
*رێگه‌بده خۆشه‌ویسته‌كه‌ت رۆژێكی هه‌بێت تایبه‌ت به‌و چالاكیانه‌ی ئاره‌زوی لێیه‌تی و ئه‌و رۆژه پێكه‌وه به‌سه‌ر به‌رن.
ئاماده‌كردن _ ڤانیا بێستوون