فەیسبوك سیاسەتەكانی دەگۆڕێت

ڕێژنه‌ میدیا

 

تۆڕی (فەیسبوك) سیاسەت و مەرجەكانی خزمەتگوزاریی تایبەت بە خۆی دەگۆڕێت، ئەمەش وەك خۆلادان لە سكاڵا دادوەرییەكان.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە لە ماڵپەڕی (تایمز نیوز ناو)-ەوە بڵاوكراوەتەوە”مەرجەكانى خزمەتگوزاریى نوێی (فەیسبوك)، دەتوانن ڕێگە بە تۆڕەكە بدەن، سنورداركردن یان لابردنی گەیشتن بە ناوەڕۆك، بەكاربهێنێت”.

وابڕیارە مەرجە نوێیەكانی (فەیسبوك) لە 10ی تشرینی یەكەمی 2020 بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.

چاوەڕوان دەكرێت لەڕێی ئەو گۆڕانكارییانە لە سیاسەتەكانی (فەیسبوك)، خۆلادان یان كەمكردنەوەی ڕێكارە یاساییەكان یان كاریگەریى ڕێكخستنەوە لەسەر (فەیسبوك) كەمبكەنەوە، بە تایبەت كە لە وڵاتانی وەك هیندستان و بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەرازیل، ڕووبەڕووی سكاڵای دادوەریی بۆتەوە.