هه‌ركاتێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت شه‌ڕت بوو، ئه‌م 7 خاڵه‌ جێبه‌جێ بكه‌، ئیدی حه‌قت نه‌بێت

ڕێژنه‌ میدیا

 

ژن و مێرد به‌و پێیه‌ی به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین دروستبونی شه‌ر و كێشه‌ له‌ نێوانیاندا شتێكی ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چۆن نه‌هێڵن ئه‌و شه‌ر و كێشه‌یه‌ بگاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌تریان بۆ دروستبكات، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ كاتی شه‌ڕدا ئه‌م خاڵانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن:

 

-تا 10 بژمێره‌

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین كاره‌ كه‌ له‌ كاتی توڕه‌ی و كێشه‌دا ده‌توانیت ئه‌نجامی بده‌یت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی توڕه‌ییه‌كه‌ت له‌و كاته‌دا كه‌مببێته‌وه‌و بڕیاری هه‌ڵه‌ نه‌ده‌یت.

 

-وشه‌ی كۆتایی پێهێنان دابنێ

له‌ نێو خۆتاندا با وشه‌ یاخود ئاماژه‌یه‌كتان هه‌بێت بۆنمونه‌ (چاوداگرتن) كه‌ له‌ كاتی شه‌ڕدا به‌كاری بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئیدی شه‌ڕه‌كه‌ ڕابگرن.

-هه‌وڵی بردنه‌وه‌ مه‌ده‌

ئه‌وه‌ بزانه‌ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رت خۆشه‌ویست و هاوسه‌ره‌كه‌ته‌، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ مه‌ده‌ كه‌ براوه‌بیت و بزانه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌شێك له‌ ڕاستی لایه‌.

 

-هه‌موو بابه‌تێك شایه‌نی شه‌ڕ نیه

شتێكی ئاساییه‌ گه‌ر بۆچونی جیاوازتان له‌ باره‌ی پرسه‌ جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌ هه‌بێت، به‌ڵام پێویستناكات كه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ ساده‌كان شه‌ڕ بكه‌ن.

 

-باوه‌شی بكه‌

كاتێك لێكتێنه‌گه‌شتن یان ده‌نگه‌ده‌نگ له‌ نێوانتاندا دروستده‌بێت، با دواین كار كه‌ هه‌ردوكتان ئه‌نجامی ده‌كه‌ن باوه‌شبێت.

 

-گاڵته‌ بكه

پاش شه‌ڕ هه‌وڵبده‌ نوكته‌ یان قسه‌یه‌كی خۆش بكه‌یت و كه‌شه‌كه‌ ئاسایی بكه‌یته‌وه‌.

 

-شتێكی ئاساییه‌ گه‌ر بچنه‌ جێگه‌وه‌

پێویستناكات له‌سه‌ر شه‌رێك هه‌موو ڕۆژه‌كه‌تان تێكبده‌ن، بۆیه‌ به‌لاتانه‌وه‌ ئاسایی بێت كه‌ به‌ توڕه‌ییش به‌یه‌كه‌وه‌ بچنه‌ جێگه‌.