ڕێژنه میدیا
به‌رپرسێكی سوپای پاسداران رایگه‌یاند، له تۆڵه‌ی كرده‌وه‌كانی گروپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ئێران، پێگه‌كانی ئه‌و گروپانه‌یان له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان كردۆته ئامانج.
ئیسماعیل خه‌لیلزاده جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای حه‌مزه‌ی سه‌ر به سوپای پاسداران رایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی گروپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان، بنكه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته ئامانج.
وتیشی، له هێرشه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوویان بنكه‌یه‌كی ئه‌و گروپانه به ته‌واوه‌تی خاپور كراوه.
باسی له‌وه‌شكرد، له سه‌ر سنوری ئێران و توركیاش (رۆژهه‌ڵات و باكوری كوردستان) گروپێكی به‌رهه‌ڵستكار كراونه‌ته ئامانج.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سوپای پاسداران هیچ ورده‌كاریه‌كی زیاتری نه‌خستوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ هه‌واڵی كوژرانی عه‌میدێك و دوپاسدار له نزیك دیوانده‌ره‌ی سه‌ر به پارێزگای سنه بڵاوكرایه‌وه و هه‌فته‌ی رابردووش سوپای پاسداران به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و تۆپخانه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به ناحیه‌ی سیده‌كانی بۆردومان كرد.
هه‌رچه‌نده جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای حه‌مزه هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ناوی حزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان نه‌كردووه، به‌ڵام له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین جار پێكدادان له نێوان گه‌ریلاكانی سه‌ر به پژاك و سوپای پاسداران له ناوچه جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتوه‌ته ئاراوه.