ڕێژنه میدیا
جه‌ڵته‌ی بچوكی مێشك نیشانه‌كانی نزیكه له جه‌ڵته‌ی ته‌واوی مێشك كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر ناخایه‌نێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه توشی جه‌ڵته‌ی بچوكی مێشك ده‌بن پێویسته به په‌له و ڕاسته‌وخۆ بگه‌نه لای پزیشك بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
جه‌ڵته‌ی بچوكی مێشك چییه؟
جه‌ڵته‌ی بچوكی مێشك (TIA) ئه‌و كاته ڕوده‌دات كه خوێنی پڕ له ئۆكسجین وه‌ك پێویست ناگات به مێشك و كاریگه‌ریه‌كه‌ی چه‌ند خوله‌كێك بۆ چه‌ند كاتژمێرێكه و دوای 24 كاتژمێر كاریگه‌ریه‌كه‌ی نامێنێت و ئه‌گه‌ر نیشانه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژه بكێشێت ئه‌وه پێویسته ڕاسته‌وخۆ كه‌سی نه‌خۆش بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
نیشانه‌كانی چین؟
نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی نیشانه‌ی جه‌ڵته‌ی ته‌واوی مێشكه وبه‌هۆیه‌وه كه‌سی نه‌خۆش ڕوخسار و په‌ل و قسه‌كانی گرفتی تێده‌كه‌وێت به‌جۆرێك لایه‌ك له په‌له‌كانی له‌شی لاواز ده‌بێت توانای بینیای كز ده‌بێت و یاده‌وه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له ده‌ست ده‌دات و توشی سه‌رسوڕان و ئازاری توندی سه‌ر ده‌بێت.
هۆكاره‌كان:
نه‌گه‌یشتنی خوێن به مێشك هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م حاڵه‌ته‌یه و سروشتی ژیانی كه‌سه‌كه‌ش واده‌كات توشی جه‌ڵته‌ی بچوكی مێشك بێت و كه‌سانی جگه‌ر كێش و ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه و قه‌ڵه‌ون و نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه و كۆلیستڕۆڵی خوێنیان به‌رزه و ئه‌وانه‌ش كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 55 ساڵه و به ڕه‌گه‌ز ئاسیاوی و ئه‌فه‌ریقی و خه‌ڵكی كاریبین زیاتر توش ده‌بن.
چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر:
ئه‌گه‌ر نیشانه‌كان زوو له‌سه‌ر كه‌سی نه‌خۆش نه‌ما ئه‌وه پێویستی به چاره‌سه‌ر نییه و به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی سه‌ره‌وه له كه‌سی نه‌خۆشدا ده‌ركه‌وت زوو داوای یارمه‌تی له فریاگوزاری بكه و چاوه‌ڕی مه‌كه هه‌تا بزانیت نیشانه‌كان ون ده‌بن یان نا ، باشترین شت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی نه‌خۆش دوربێت له دوباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئه‌سپرینه .
چۆن خۆمان بپارێزین؟
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی توشی جه‌ڵته‌ی كاتی بویت ئه‌وه پێویسته ئاگاداربیت چونكه ئه‌مه ئاگاداركردنه‌وه‌ی له‌شته بۆ تۆ كه ڕه‌نگه دوباره هه‌مان حاڵه‌ت یان به قورستری له‌سه‌رت ده‌ربكه‌وێت و وه‌رزشكردن به به‌رده‌وامی و كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و دووركه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره و په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی ته‌ندروست و مانه‌وه‌ی كێشی له‌ش به جێگیری باشترین هه‌نگاوه‌كانی خۆپاراستنه.