‌زیانەکانی هەڵە بەکارهێنانی سیمی ئەلەمنیۆمی ناو فڕن

ڕێژنه‌ میدیا

 

لەم ساڵانەی دواییدا، بەکارهێنانی سیمی ناوفڕن زۆربڵاوه‌ بەمەبەستی برژاندنی ماسی و مریشک و بێ ئاگاداربوون لەزەرەر و زیانەکانی.
زیانەکەشی ئەوەیە کە پێکهاتەکانی سیمەکە لەگەڵ گۆشتەکە تێکەڵ دەبێت ودەبێتە هۆی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپەنجە و زەهایمەر کە یەکێكه‌  لەترسناکترین نه‌خۆشیه‌كان چونكه‌ چاره‌سه‌ری نییه‌ و ئه‌مه‌ش ڕێگاو شێوازی دروست بەکارهێنانی سیمی ئه‌له‌منیۆم بەم شێوەیە:
1-  لەبنەڕەتدا ئەو سیمە بۆ داپۆشینی خواردن درووستکراوە، نەک کوڵان وبرژاندن.
2- سیمەکە لەدوو ڕووی جیاوز درووست کراوە، دیوێکی بریقەدارو، دیوەکەی دیکەی ته‌ڵخ و بێ بریقەیە،  دیوە بریقە دارەکەی بۆ داپۆشینی خواردنە گەرمەکان بەکار دەهێنرێت..نەک برژاندن، وە دیوە ته‌ڵخ ونا بریقەدارەکەشی بۆ خواردنە ساردەکان بەکار دەهێنرێت.
3- بەهیچ شێوەیەک نابێ ئەوسیمە بۆ برژاندن، یان کوڵاندنی خواردن بەکار بهێنرێت، چ لەناو فڕن یان لەناو مایکرۆی گەرمگەرەوە، بەتایبەت تر کەخواردنەکە ( لیمۆ یان خەلی) تێکرابێت، چونکە کارلێکەکە خێرا تر دەبێت بەهۆی ئاوی لیمۆ،یان خەلەکە.
4- کەهەر ناچاربووی ئەو سیمەبەکار بهێنی ئەوا لەنێوان سیمەکەو خواردنەکەدا کاغەرزی تایبەت بەکاربێنە، بۆئەوەی پێکاتەی سیمەکە لەگەڵ خواردنەکەدا تێکەڵ نەبێت.