‌نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت له‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌

ڕێژنه‌ میدیا

 

توندی هه‌ناسه‌ و ئازاری سنگ له‌ نیشانه‌ دیار و بڵاوه‌كانی توشبونه‌ به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ به‌ڵام زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن كه‌ دوو نیشانه‌ی‌ دیكه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت له‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌.
سه‌نته‌ری فلۆریدا بۆ نه‌خۆشییه‌كانی پێست و شێرپه‌نجه‌ی‌ پێست هۆشداری ده‌دات له‌ ده‌ركه‌وتنی  په‌له‌ی‌ سوور و مۆر له‌سه‌ر په‌نجه‌كانی ده‌ست و پێ و له‌ حاڵه‌تی ئاساییدا ئه‌م دیارده‌یه‌ زۆر كه‌م ڕووده‌دات به‌ڵام به‌ گشتی ئاماژه‌یه‌ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ و له‌وانه‌ش چه‌ند كاتژمێرێك بۆ چه‌ند ڕۆژێك ئه‌م نیشانه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌.
سه‌ر گێژخواردنی كتوپڕ و ئازاری په‌له‌كان و سنگ له‌ نیشانه‌ باوه‌كانی جه‌ڵته‌ی‌ دڵن كه‌ پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك لێی به‌ ئاگا بێت.