‌‌هۆکار و نیشانەکانی جۆرێك له‌ سنگ ئێشه‌ بزانه‌

ڕێژنه‌ میدیا

 

‌زۆر جار مرۆڤ کە تووشی سنگ ئێشە دەبێت وا دەزانێت تووشی نەخۆشی دڵ بووە، هەرچەندە سنگ ئێشە دەبێت بەهەند وەربگیرێت بەڵام خۆشبەختانە زۆربەی حاڵەتەکانی سنگ ئێشە کێشەیەکی سادەیەو پەیوەندی بەدڵەوە نییە. یەکێک لەو حاڵەتانەی سنگ ئێشە کەبێ پێی دەوترێت Costochondritis جۆرێک لە هەوکردنە تووشی کڕکڕاگرکانی پەراسوەکانی سنگ دەبێت و جۆرێک لە نیگەرانی لای کەسی تووشبوو دروست دەکات بە شێوەیەک کەسەکە وا هەست دەکات تووشی نەخۆشی نۆرەی دڵ بووە .

‌هۆکارەکانی:
‌تا ئێستا هەندێک لە هۆکارەکانی بەتەواوەتی نەزانراوە بەڵام ئەوانەی زانراوە ئەوەیە کە ئەگەر
‌1- شتێکی قورست هەڵگرتبێ ئەو حاڵەتە دروست دەکات
‌2- خەوتن بەسەر سنگ
‌3- پێش ماوەیەک سنگت لێدانێک یان شتێکی بەرکەوتبێ
‌3- ئه‌گەر تووشی کۆکەی قورس و بەردەوام بوبێ ئەگەری دروست بوەنی ئەم حاڵەتە دەکات.

‌نیشانەکانی:
‌یەکەم.- هەوڵبدە بچەمێرەوەو شتێکی قورس هەڵگرە هەستت بەو ئازار دەکەیت لە سنگتدا.
‌دووەم- هەناسەیەکی قوڵ و بەهێز هەڵمژەو بیدە دەرەوە هەست بە ئازارە دەکەیت.
‌سێیەم- بە دەست پەستان بخەرە سەر سنگت هەست بە ئازار دەکەیت بەڵام دەبێت پەستانت خستبێتە سەر شوێنی ئازارەکە.

ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سنگ ئێشه‌كه‌دا توشی هه‌ناسه‌ كورتی و ئاره‌قكردنه‌وه‌ی‌ زۆر و هێڵنجدان بویت ئه‌وه‌ پێویسته‌ به‌په‌له‌ بچیت بۆ نه‌خۆشخانه‌.