ئه‌مریكا هێزه‌كانی له‌ ئینچه‌رلیكی توركیاوه‌ به‌ره‌و یۆنان ده‌گوازێته‌وه‌

ڕێژنه‌ میدیا

 

ئه‌مریكا بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌ بنكه‌ی ئینچه‌رلیكی ئاسمانی له‌ توركیا بۆ دورگه‌یه‌كی یۆنان بگوازێته‌وه‌.
رۆن جۆنسن، سیناتۆرێكی دیاری كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكایه‌ و سه‌رۆكی به‌شی تایبه‌ت به‌ ئه‌وروپایه‌ له‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، ئه‌و سیناتۆره‌ به‌ گۆڤاری واشنتن ئێگزامینه‌ر-ی راگه‌یاندوه‌ “نازانین چی به‌سه‌ر بنكه‌ی ئینچه‌رلیكدا دێت، باشتره‌ بۆ ئێمه‌ خۆمان بۆ خراپترین سیناریۆ ئاماده‌ بكه‌ین”.
رۆن جۆنسن ده‌ڵێت “به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ كه‌ مایه‌ی نیگه‌رانییه‌، ئه‌مریكا بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ بنكه‌ی ئینچه‌رلیك بۆ دورگه‌ی كریت له‌ یۆنان بگوزاێته‌وه‌”.
وتیشی ” ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هاوكاری و بوونی خۆی له‌سه‌ر خاكی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ بپارێزێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و رێچكه‌یه‌ی كه‌ ئه‌ردۆغان گرتویه‌تیه‌به‌ر، واشنتن ناچار ده‌كات روو له‌ یۆنان بكات”.