ئه‌ردۆغان بۆ ماكرۆن: باشتان ده‌ناسین، ئێوه‌ بوون یه‌ك ملیۆن جه‌زائیریتان كوشت

ڕێژنه‌ میدیا

 

سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ وتارێكدا هێرشیكرده‌سه‌ر هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی و پێ وت “باشتان ده‌ناسین، ئێوه‌ نه‌بوون كه‌ یه‌ك ملیۆن جه‌زائیری و 800 هه‌زار رواندیتان كوشت؟”
له‌ چالاكییه‌كه‌دا كه‌ پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له‌ شاری ئیسته‌نبوڵ رێكی خستبوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هێرشیكرده‌سه‌ر ئیمانوێل ماكرۆن-ی هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی و وتی “پێشتر به‌ ته‌له‌فۆن پێم وتی په‌ند له‌ مێژوو وه‌ربگریت و وانه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ توركیا نه‌ڵێیته‌وه‌”.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان فه‌ره‌نسای به‌ تاوانی دژبه‌ مرۆڤایه‌تی تۆمه‌تبار كرد و به‌ ماكرۆنی وت “ئێمه‌ باشتان ده‌ناسین، ئێوه‌ بوون كه‌ یه‌ك ملیۆن له‌ خه‌ڵكی جه‌زائیر و 800 هه‌زاریشتان له‌ گه‌لی رواندا كوشت”.