ڕێژنه میدیا
سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا پێی وایه ئه‌و جه‌نگه‌ی له داهاتوودا ئه‌مریكا ده‌چێته‌ناوی، له‌گه‌ڵ وڵاتێك ده‌بێت كه هاوشێوه‌ی خۆی به‌هێز بێت و جه‌نگه‌كه‌ش زیانی گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت.
راپۆرتێك له‌ژێر ناونیشانی “پێویسته گۆڕانكاریی خێرا بكرێت یان شكست قبوڵ بكرێت” له گۆڤاری Defense Newsی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا چاڕڵز براون، سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت “ده‌بێت ئاماده‌بین بۆ ده‌ستكردن به جه‌نگ، جه‌نگێك كه وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م كه زیان و مه‌ترسیی بۆ گه‌لی ئه‌مریكا تێدایه”.
به‌پێی براون، بڕیاری سه‌ركرده‌كانی پێشوی ئه‌مریكا به‌وجۆره نه‌بون كه ئه‌نجامی پێویست به‌رامبه‌ر چین و روسیا به‌دی بهێنن له‌كاتێكدا ئه‌و دوو وڵاته زۆربه خێرایی گه‌شه ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت كه له‌وانه‌یه ئه‌مریكا روبه‌ڕوی وڵاتێك ببێته‌وه كه وه‌ك خۆی توانای سه‌ربازیی هه‌یه و له‌و كاته‌شدا شه‌ڕه‌كه جیاواز ده‌بێت له‌و شه‌ڕانه‌ی ئه‌مریكا له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا كردویه‌تی و ئه‌مجاره ئاگری شه‌ڕ له كه‌ناره‌كانی ئه‌مریكا نزیك ده‌بن و دوور نابن