Monthly Archives: كانونی یه‌كه‌م 2020

حكومه‌تی هه‌رێم: له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ڕێژنه‌ میدیا   له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حیزبێكی ئۆپۆزیسیۆن به‌ مه‌به‌ستی چه‌واشكردنی هاوڵاتیانی ھه‌رێمی كوردستان و كه‌سابه‌تی سیاسی، بابه‌تێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی له‌ سۆشیاڵ میدیای فه‌رمی خۆی بڵاو كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ر له‌به‌ری دوره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌. ئه‌و حزبه‌ كه‌ گوایه‌ خۆی به‌ حیزبێكی موسڵمان به‌ خه‌ڵك ناساندوه‌، هه‌ر هیچ نه‌بێت پێویسته‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی ڕاستگۆ بێت راشیگه‌یاند، …

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌

لەبارەی کشانەوەی گۆڕان لەحکومەت ڕوونکردنەوە دەدرێت

ڕێژنه‌ میدیا   بزوتنەوەی گۆڕان: ئەگەر لەگەڵ بەغداش ڕێککەوتن نەکرێت لەحکومەت ناکشێینەوە.   شوناس شێركۆ ئەندامی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان: بزوتنەوەی گۆڕان بۆ سەرجەم پرسەكان هەڵوێستیان هەبووە، لەئەگەری رێككنەكەوتنی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمیش بەئەندازی پێگەی خۆیان هەڵوێستیان دەبێت.   كشانەوەمان لەحكومەت یەكێك نابێت لەبژاردەكان، چونكە رێككەوتنی چوار ساڵیمان لەم كابینەیەدا هەیە

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌

مەسرور بارزانی: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق گه‌یشتووینه‌ته‌ رێککەوتن

ڕێژنه‌ میدیا   مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی بڵاوكردەوە، وێڕای پیرۆزبایی لە ھاونیشتمانیان و چین و توێژەكانی كوردستان، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق گه‌یشتووینه‌ته‌ رێککەوتن، هیوادارم رێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت”.   لە پەیامی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: “لەکاتێکدا پێ دەنێینە ساڵی نوێوه‌، هەرێمی کوردستان و جیهان به‌گشتی، ساڵێكی زۆر …

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌

پەرلەمانی کوردستان : 2 مانگ پشوو وەردەگرێت

ڕێژنه‌ میدیا   سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، بە بەیانێک کۆتایی هاتنی خولی پایزەی ڕاگەیاند ، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانیش پەرلەمانتاران بۆ ماوەی دوومانگ پشوو وەردەگرن. ئه‌م پشووه‌ی زستانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان لە سەرەتای ساڵی تازەوه‌ دەستپێدەکات  هه‌تا سەرەتای مانگی ئازاری داهاتوو . له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ( ‌ڕێژنه‌ میدیا ) كه‌وتوه‌  ، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ به‌یانێك كۆتایی به‌خولی …

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌

ناوی ئەو وڵاتانەی ئێستا چوونەتە ناو ساڵی ٢٠٢١

ڕێژنه‌ میدیا   جیهان هەنگاو بۆ ساڵی ئایندە دەنێت بە ئاواتی ئەوەی ساڵی ئایندە باشتربێت لەمساڵ کە ساڵێکی خراپ بوو بۆسەرجەم مرۆڤایەتی، لە ئێستادا هەندێک وڵات پێیانناوەتە ساڵی ٢٠٢١ەوە. بە حکومی هەڵکەوتەی جوگرافیان ئەم وڵاتانە پێیان ناوەتە ساڵی نوێو: – کۆماری کیتیباتی کە لەژمارەیەک دورگە پێکهاتووە بە ناوی ” ئەرخەبیلەوە”و دەکەونە ئۆقیانووسی ئارام و ١٤ کاتژمێر جیاوازن لە کاتی گرێنچ، …

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌

له‌م ناوچەیه‌ له‌ سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار كاركردن بە پێوەری زیرەكی كارەبا ده‌كه‌وێته‌ كار

ڕێژنه‌ میدیا   بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاشكرایكرد كە تا ئێستا نزیكەی لە%65 كۆڵان و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی لەدانانی پێوەری زیرەكی كارەبا تەواو بوون و وەك كارپێكردنی ئەزمونیش لە ناوچەی راپەڕین یەك فیدەری كارەبا بەو پێوەرە زیرەكانە دەخینە كاركردنەوە، ئەوەش كاریگەری زۆری دەبێت زیادبوونی كاتژمێرەكانی كارەبا. سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بە ڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی  ڕایگەیاند: كاركردن لە دانانی پێوەری …

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌

مه‌سعود بارزانی : بارزانی: هیوادارم 2021 ساڵی كۆتایهاتنی پەتا و نەخۆشی و گرفتەكان بێت

ڕێژنه‌ میدیا   مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی 2021 پەیامێکی بڵاوکردەوە و، هیوای خواست “ساڵی 2021 ساڵی كۆتایهاتنی پەتا و نەخۆشی و گرفتەكان بێت”. بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: “بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە، پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و، هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم”. ده‌شڵێت: …

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌

ڤاکسینی زانکۆی ئۆکسفۆرد/ ئەسترازێنیکا پەسەند کرا

ڕێژنه‌ میدیا   ئاژانسی ڕێکخستنی دەمان و بەرهەمەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی (MHRA)ی بەریتانیا مۆڵەتی بەخشی بە ڤاکسینی زانکۆی ئۆکسفۆرد/ ئەسترازێنیکا بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە بەریتانیا.   ئەمەش مانای وایە ڤاکسینەکە هەم کارایە و هەم سەلامەتە بۆ بەکارهێنان، هاوکات پاڵپشتێکی گرنگە بۆ فراوانکردنی هەڵمەتەکانی کوتان و زاڵ بوون بەسەر پەتای جیهانی کۆرۆنا.   ئەم ڤاکسینە نرخەکەی هەرزانە و بەرهەمهێنانی خێرایە و شێوازی …

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌

نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم ، ئه‌مڕؤ پێنجشه‌مه‌

ڕێژنه‌ میدیا   ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، نرخی زێڕ له‌ بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 18 به‌ 328 ھه‌زار دیناره‌. نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 21 به‌ 383 ھه‌زار دیناره‌. یه‌ك لیره‌ی عه‌یاره‌ 22ی دووبه‌یی به‌ 400 دۆلاره‌. نرخی یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ له‌ بۆرسه‌ی جیهانی گه‌یشته‌ هه‌زار و 887 دۆلار.

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌

نرخی دراوه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌

ڕێژنه‌ میدیا   ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت. نرخی 100 دۆلار بە 144 ھەزار و 750 دیناره‌. نرخی 100 یۆرۆ بە 175 هەزار و 500 دیناره‌. نرخی 100 پاوەن بە 193 هەزار  دیناره‌. نرخی 100 لیرەی تورکی بە 19 ھەزار و 500 …

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌