ڕێژنە میدیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (4:30) دواى شەش رۆژ لە گیرخواردنى لە نۆکەندى سوێس توانراوە بە سەرکەوتویی کەشتیی ئێڤەرگیڤن سەر ئاو بخرێتەوە و بکەوێتەوە سەر ڕێڕەوى خۆى. لە راگەیاندراوێکدا ئوسامە رەبیع سەرۆکی دەستەی نۆکەندی سوێس رایگەیاند: پڕۆسەکە بە هۆی بەکارهێنانی (10) بارهەڵگری گەورە ئەنجامدرا کە لە چور لاوە دەستکراوە لە جوڵەپێکردنى کەشتییەکە. لە دواى جوڵەپێکردنى کەشتییەکەش، نۆکەندى سوێس بەڕوى …
زیاتر بخوێنهرهوهتورکیا؛ سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر چیچەک کۆبانیدا سەپاند
ڕێژنه میدیا دادگای تورکیا سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر چیچيک کۆبانی، شەڕڤانی یەپەژەدا سەپاند. ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، دوێنی لە دادگای سزا قورسەکان لە شاری روحای باکوری کوردستان، دانیشتنی دادگاییکردنی (دۆزگین تەمۆ) ناسراو بە چیچەک کۆبانی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەژە)، بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا پارێزەری چیچەک کۆبانی رایگەیاند، چیچيک ئەو کاتەی دەستگیرکراوە چەک و تەقەمەنی پێ نەبووە و …
زیاتر بخوێنهرهوهبانكێكی فەڕەنسی : ئەمساڵ بەهای یەك دۆلار دەگاتە ١٠ لیرەی توركی
ڕێژنه میدیا لیرەی توركی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەردەوام دادەبەزێت، بانكێكی بەناوبانگی فەڕەنسیش پێشبینی بۆ لیرەی توركی كردووە و دەڵێت ئەمساڵ بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی لە١٠ لیرەی توركی نزیك دەبێتەوە، ئەمەش داڕووخانی ئابووریی توركیای بەدوادا دێت. دوای ئەوەی بە فەرمانی سەركۆماری توركیا سەرۆكی بانكی ناوەندی لەکار لادرا و كەسێكی تر هاتە شوێنی، بەهای لیرەی توركی دیسان دابەزی و …
زیاتر بخوێنهرهوهبۆ دابەشکردنی ڤاکسین رێکخراوی تەندروستیی جیهان پێویستی بە 22 ملیار دۆلارە
ڕێژنه میدیا دابەشکردنی ڤاکیسنەکانی دژە کۆرۆنا بە شێوازێکی نادادپەروەرانە لەنێوان وڵاتە گەشەکردووەکان و وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان نیگەرانیی سەرەکیی وەزیرانی دارایی و ئابووریی ئەندام لە رێکخراوی جی بیستە کە ئەمجارە ئیتاڵیا سەرکردایەتییان دەکات. دانییەل فرانکۆ، وەزیری دارایی ئیتاڵیا دوای کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی وەزیرانی ئەندام لە گرووپی جی بیست رایگەیاند دەستگەیشتن بە ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا لەلایەن وڵاتانی تازە پێگەیشتووەوە نیگەرانییەکی سەرەکی ئەندامانی ئەو …
زیاتر بخوێنهرهوهتورکیا :کۆتایی بە ئۆپراسیۆنی گارە هێنا و هێزەکانی پاشەکشە پێکرد
ڕێژنه میدیا وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، کۆتاییان بە ئۆپراسیۆنەکەی چیای گارە هێناوە، کە پێنج رۆژی خایاند و هێزەکانیان پاشەکشە پێکرد. خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ یاشار گولەر، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی سەردانی ناوەندی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی “چڕنوکی هەڵۆ-2″یان لە پارێزگای شرناخ لەسەر سنور کرد و دواتر کۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنەکەی راگەیاند. ئاکار لەو …
زیاتر بخوێنهرهوهنوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزیری دەرەوەی ئێران : تاوتوێی چۆنێتی کۆتای هێنان بە جەنگی یەمەن دەکەن
ڕێژنه میدیا وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث و وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف تاوتوێی چۆنێتی کۆتای هێنانیان بە جەنگی یەمەن کردووە و هەروەها باسیان لە چۆنێتی زیندووکردنەوەی پڕۆسەی سیاسیی کردووە لەو وڵاتەدا. هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە ساڵی 2015 دا چووە ناو جەنگی یەمەنەوە و پشتیوانی لە حکومەتی یەمەنی کرد لە جەنگیاندا …
زیاتر بخوێنهرهوهوەزیری دەرەوەی ئێران : دوو هەفتە مۆڵەت دەداتە ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوە رێککەوتنی ئەتۆمی
ڕێژنه میدیا دوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمریکا، گفتوگۆکان لەسەر گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی هاتوونەتە ئاراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ ئەو رێککەتنە نەنراوە، محەممەد جەواد زەریف رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا تاوەکو 21ی ئەم مانگە سزاکانی سەر ئێران سووک نەکات، ئەوا رێککەوتنە ئەتۆمییەکە لەنێودەچێت. پەرلەمانی ئێران رۆژی 21ی ئەم مانگەی وەک دوا وادە بۆ ئەمریکا داناوە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر …
زیاتر بخوێنهرهوهوەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تاوتوێی بابەتی ئێران لەگەڵ بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا دەکات
ڕێژنه میدیا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی هەینیلە دیمانەیەکی ئۆنلایندا لەگەڵ هاوشانە بەریتانی، فەرەنسی و ئەڵمانییەکەیدا تاوتوێی ئێران و چەند تەوەرێکی تری کرد لە کاتێکدا گروپەکە هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی دەکەن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند بابەتەکانی تری کە لەگەڵ ئەو وەزیرانەی دەرەوەی وڵاتانی ئەورپا تاوتوێ کراوە بریتین لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، مینمار، روسیا، چین و گۆڕانکاری …
زیاتر بخوێنهرهوه80 تۆمهتبار ئاوی سوێر وهك ڤاكسین بههاوڵاتیان دهفرۆشن
ڕێژنه میدیا پۆلیسی پهكینی پایتهختی چین دهستگیركردنی 80 كهسی راگهیاند، كه ئاوی سوێریان وهك ڤاكسین بههاوڵاتیان فرۆشتوه. بهپێی ههواڵێكی ئاژانسی شینوای چینی، له مانگی (ئهیلول/9)ی ساڵی رابردوهوه، 80 تۆمهتباریان دهستگیركردوه كه ئاوی سوێریان كردوهته ناو چهند بتڵێكهوه و وهك ڤاكسینی كۆرۆنا بههاوڵاتیانیان فرۆشتوه. دهستیان بهسهر زیاتر له 3.000 (سێ ههزار) ڤاكسینی ساختهدا گرتوه پۆلیسی چین له ناوچهكانی ڕۆژههڵاتی …
زیاتر بخوێنهرهوهمیانمار: کودەتا رویدا و سوپای وڵات دەسەڵاتى گرتە دەست
ڕێژنه میدیا لە میانمار کودەتاى سەربازى رویدا و سوپاى ئەو وڵاتە سەرکردەى وڵاتى دەستگیرکرد و دەسەڵاتى گرتە دەست. بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، لە وڵاتى میانمار لەلایەن سوپا و سوپاسالارى وڵاتەوە کودەتاى سەربازى ئەنجامدرا و سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەو وڵاتە (سان سوکى) دەستبەسەرکرا. دواى گرتنەدەستى دەسەڵاتیش لەلایەن سوپاوە، لە بەیاننامەیەکدا هۆکارى کودەتاکەیان بۆ بونى ساختەکارى لە هەڵبژاردندا گەڕاندۆتەوە بەبێ خستنەڕوى هیچ بەڵگەیەکى …
زیاتر بخوێنهرهوه